رێبەر ئەحمەد: هەر حکوومەتێکی نوێ دەبێت رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا جێبەجێ بکات
"هەرێم و بەغدا واژۆی رێککەوتنەکەیان دەکەن"
K24 – ههولێر:
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جەختی كردەوە، شاندی حكوومەت بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكات و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش كرد، ھەر حكوومەتێكی نوێش دەستبەكار بێت، پێویستە جێبەجێكاری ئەو رێككەوتنە بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆدەبێتەوە.
H.j