خواست لەسەر زیو زیاد دەبێت
فرۆشیاران: باشترین جۆری زیو ئیتاڵییە
K24 - سلێمانی
زیو ھاوشێوەی زێڕ بۆ جوانکاری و چەندین بابەتی دیکە بەکار دەھێنرێت، تایبەتمەندێتی زیویش ئەوەیە کە ژنان و پیاوان ئارەزووی بەکارھێنانی دەکەن جیاوازتر لە زێڕ، کە زیاتر خانمان خواستیان لەسەری ھەیە.
چەندین بابەتی جوانکاری لە ملوانکە و مستیلە و تەزبیح و چەند بابەتێکی دیکەن کە لە زیو دروست دەكرێن، ئەمە جگە لەوەی چەندین کەرەستەی دیکە لە زیو دروست دەکرێن و رۆژانەبەکاردەھێنرێن، زیو بە ھۆی جوانیەکەی و پتەویەکەی خواستی زۆری لەسەرە.
لهم ساڵانهی دوایی به شێوهیهكی گشتی خواستی هاووڵاتیان لهسهر زیو بۆ جوانكاری زیادی كردووهو، ئهمهش وایكردووه زیو لە تورکیا و تایلەند و ئیتاڵیا و ئیمارات و چینەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بهڵام به وتهی فرۆشیاران، باشترین جۆر زیوی ئیتاڵییە.