راگەیاندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانهوه
"نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان"
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت، بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە.
له راگهیهندراوهكهداهاتووه، "بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان".
هیوداراین خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەك و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
H.B
