راگەیاندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

"نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان"

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت، بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌داهاتووه‌، "بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان".

هیوداراین خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەك و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

H.B