روونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دوای په‌سندكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رز كرابوویه‌وه و تێیدا به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی له سنووری شاره‌وانییه‌كان زیاده‌ڕۆییان كرابووه سه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه سەبارەت بە یاساى ژمارە (3)ى ساڵى (2019)ى پەرلەمانى کوردستان
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (4)ى ساڵى 2019، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (3)ى ساڵى (2019)ى رەتکردەوە.
گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و پێشنیازى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان رۆژى 21/11/2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.
فه‌وزى فره‌نسۆ هه‌ريرى
سەرۆکى دیوانى
سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان
1/12/2019