لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گەرمیان 9 كەس برینداربوون
لەسەر رێگای كەلار - پەروێزخان پێكیانداداوە
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای كەلار - پەروێزخان، 9 كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار - مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێکەوە 9 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
ھاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە: "ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە ئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رۆشتوەو مینی پاسەکە بە ئاراستەی کەلار لەنزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتوە پێکیانداداوە. لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوه بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".
