تەندروستی ھەرێم و بەغدا چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ھەولێر
K24 - ھەولێر
شاندێكی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان.
رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 لە شوێنی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: "بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەو كێشە و گرفتە دەكرێت كە رۆژانە رووبەڕووی كەرتی تەندروستی دەبنەوە".
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لە كۆبوونەوەی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و تەندروستی عێراق باس لە گرفتەكانی دەرمان و پزیشك و كارمەدان و كاركردن لەگەڵ رێكخراوەكان و رەوشی پەنابەران و گرنگی پێدانیان لە رووی تەندروستییەوە دەكەن".
گوتیشی: "چارەسەری بریندارانی خۆپیشاندانەكانی لە نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیە".
ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشوازیكردن لە بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عێراق.
ھ.م




