كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی 12 و دھۆك 16، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە لەكاتەكانی بەیانی ئەگەری كەمێك باران ھەیە.



