سەرۆك بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ سەرکردایەتی تازەی حزبی زەحمەتکێشان دەخوازێت

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی دەیەمی لە حزبی زەحمەتکێشان کرد

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێر و سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردایەتیی تازەی ئەو حزبە خواست.

هەر لەو دیدارەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پشتیوانیكردنی فرەلایەنیی و سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هەرێم تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

H.J