سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سەردانى ئیمارات دەکه‌ن
بۆ به‌شداريكردن له رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات فۆرمۆلا يه‌ك
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر داواى فەرمیى شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، بۆ به‌شداريكردن له رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات فۆرمۆلا يه‌ك، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2019 بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتنە ئه‌بوزه‌بى.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان چاوى كه‌وت به هه‌ر يه‌ك له شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد، جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆك وه‌زيران، وه‌زيرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، مير محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ئهرمين سهركيسيان سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، رۆستم مينيخانۆڤ سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌يه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زيرانى وڵاتان و میوانانى رێوڕه‌سمه‌كه.




