دوو سیناتۆری ناوداری ئه‌مه‌ریكا داوای سزادانی توركیا ده‌كه‌ن
به هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا داوایان له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد، به هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی، سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
هه‌ریه‌ك له لیندسی گراهام له كۆمارییه‌كان و كریس ڤان هۆلن له دیموكراته‌كان، له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، مایك پۆمپیۆ، داوایانكرد، چیدی ئه‌مه‌ریكا ئارام نه‌گرێت و ئیدی كاتی سه‌پاندنی سزایه به‌سه‌ر توركیادا.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ شكستبهێنێت له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا، ئاماژه‌یه‌كی خراپه بۆ وڵاتانی دیكه، به جۆرێك كه ده‌توانن سوكایه‌تی به یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به بێ سزا ده‌رباز بن.
له ئه‌مه‌ریكا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له رێی سزاكانه‌وه له 2017 ده‌رچووه و به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه هه‌ر وڵاتێك كه‌رسته‌ی سه‌ربازی له رووسیا بكڕێت، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا ده‌درێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز