كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 13 و دھۆك 15، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لەنواێن نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.



