ئەردۆغان داوا لە ناتۆ دەکات یەپەگە بخاتە لیستی تیرۆرەوە
ئەمەریکا رەتی دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە داوا لە ناتۆ دەکات یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
ئەرۆغان پێش بەڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ لە لەندەن بەبۆنەی 70 ساڵەی دامەزراندنی ئەو رێکخراوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە گرێ سپی و سەرێکانی پێشکەشی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دەکات.
گوتیشی، داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەکەم یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رەتی کردبووەوە، واشنتن یەپەگە وەک گروپێکی تیرۆرستی بناسێنێت و روونیکردەوە کە پشتگیری لەو هەوڵە ناکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی لوتکەی رێکخراوی ناتۆ بە بەشداریی هەر ٢٩ وڵاتەکە لە لەندەن دەستی پێکرد.
H.J