رێگای دوكان- كۆیە دادەخرێت

شوفێران ئاگادار دەكرێنەوە

K24 - دوكان

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە، ئەمڕۆ رێگای دوکان ــ کۆیە، بەھۆی چاككردنی پێچەكانی لە کەلکەسماقەوە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا شوفێران ئاگادار دەكرێنەوە، بەهۆی کارکردن لە پێچەکانی رێگای کەلکەسماق ئەمڕۆ چوارشەممە 4/12/2019 رێگاکە لە کاتژمێر 7ی بەیانی  تا کاتژمێر 6ی ئێوارە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە داوا دەكات، کە شوفێران هاوکاریان بن و  هاتووچۆ بەو رێگایەدان نەکەن.