رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا باسی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
هیوادارین بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراق درووست نه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، "ڤاسیلی نیبینزیا" رایگه‌یاند، رووسیا هیواداره بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراق درووست نه‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كان و له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
رۆژی سێشه‌ممه (2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "هیوادارین كوتله په‌رله‌مانییه گه‌وره‌كان بتوانن له‌و ماوه‌ی ده‌ستوور بۆی دیاری كردوون، كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن. رێگه نه‌ده‌ن بۆشایی ده‌سه‌ڵات درووست ببێت".
"ڤاسیلی نیبینزیا" گوتیشی: "ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق".
له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه، نوێنه‌ره‌كه‌ی رووسیا گوتی: "له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی نیشتمانی، گرنگه گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بێت بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه متمانه‌مان هه‌یه، كه به‌رده‌وامی باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌ره بۆ پته‌وتربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق".
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "عادل عه‌بدولمه‌هدی"، له دوێنێوه سه‌رۆك كۆماری عێراق، "به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح" ده‌ستیكردووه به هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، پێویسته له ماوه‌ی (15) رۆژدا، سه‌رۆك كۆمار، كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی "سه‌رۆك وه‌زیران" ده‌ستنیشان بكات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكی تایبه‌تیدا، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سند كرد.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بووه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕێت، چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدرێت، حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه.
به گوێره‌ی نوێترین ئاماری زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانانه، (400) كه‌س به هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی (20) هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر