كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ سزادانی توركیا ئاماده ده‌كات
به یاسایه‌ك فرۆشتنی چه‌كیش به توركیا سنووردار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی كڕینی سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400 سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین.
له حاڵه‌ته‌تێكیشدا لیژنه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه یاسه‌كه بدات، ئه‌وكاته پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه تێده‌په‌ڕێنرێت. به‌ڵام به‌رده‌وام كۆنگرێس ره‌خنه له تره‌مپ ده‌گرێت و ده‌ڵێت، ناخوازێت سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنرێت.
له پرۆژه یاساكه‌دا داواكراوه به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400 رووسی، به‌گوێره‌ی یاسای (جاستا) توركیا سزا بدرێت. هه‌روها سنووریش بۆ فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به توركیا دابنرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر واشنتن به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه چه‌كداره‌كانی له سووریا، بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سزای به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندبوو. كه له 9/10/2019 به پاساوی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد.