تەرمی کەسێک لە هەولێر بە سوتاوی دۆزرایەوە
پۆلیسی هەولێر زانیاری لەباریەوە ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێککەوتی 04/12/2019 تەرمی گهنجێك لە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دۆزرایەوە.
پۆلیس ئاشکرایکردووە: "دوای گەیشتنی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بۆ شوێنی رووداو، دەرکەوت کەوا کەسێک خۆی سووتاندوە لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە، دوابەدوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئ. ا. ح.) به رهگهز نێر، تەمەن (29) ساڵ، پیشە قوتابی خۆی سوتاندوە".
ئاماژەی بەوەشکراوە، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.
H.J