ئەنجوومەنی وەزیران رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای تاوتوێ کرد
چەند پرسێکی ناوخۆی هەرێمیش باسی لێوەکرا
K24 – هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆتایی هات و تیایدا چه‌ند پرسێكی گرنگ و ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی 2020 باسیان لێوەکرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به میدیاكان دراوه، لە کۆبوونەوکە باس لە كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی بەردەم كاره‌با کراوە و تاوتوێ پڕۆژە یاسایەکیش کراوە.
له‌باره‌ی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، رۆژی سێشه‌ممه‌ش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبووه‌وه و سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە، وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕوو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە.
شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020؛ ئەمەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیوایخواست رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و داواشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات، لە قۆناخی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
H.J