هه‌ولێر.. دوای 20 ساڵ خوشك و برایەك خانەی نەوجەوانانیان بەجێهێشت
یەکێکیان قوتابی کۆلیژی پزیشکیە و ئەوەی دیكه‌ش دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە
K24 - هه‌ولێر:
خوشك برایه‌ك، له خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر، له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆیان خانه‌كه‌یان جێهێشت و به هاوكاری "مرۆڤدۆستان" بوونه‌ته خاوه‌ن ماڵی خۆیان له هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و خوشك و برایه ماوه‌ی 20 ساڵه له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تین ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان جێهێشتووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه، ئەو خوشك و برایە بە ئارەزووی خۆیان خانەی نەوجەوانانیان بەجێهێشت و بە هاوکاری مرۆڤدۆستان بوونە خاوەن ماڵی خۆیان لە هەولێر.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەو خوشک و برایە لە ماوەی ژیانیان لە خانە بێ گرفتترین منداڵ بوون و ئێستا یەکێکیان قوتابی کۆلیژی پزیشکیە و ئەوەی دیكه‌ش دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
لای خۆیانه‌وه وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت به‌ڵێنیان پێداون بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنیان لە قۆناغەکانی ژیانیان.
.jpg)
.jpg)
ئ. م