وەزارەتی پێشمەرگه: په‌لامارێكی داعش تێكشكێنرا
پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدایه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بڵاوكرده‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، به توندی وه‌ڵامی په‌لامارێكی داعشمان دایه‌وه.
ئه‌مشه‌و 4/12/2019 له په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش، له میحوه‌ری گه‌رمیان، بۆ سه‌ر لیوای 3ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوون، له ئاكامیشدا په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"به‌داخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری رۆژئاوای خانەقین و (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه.
خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.
لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر‌و چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان"