زیانە گیانیەکانی هێرشەکەی داعش لە خانەقین ئاشکرا دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی دەدات
K24 – گەرمیان:
له خانه‌قین داعش هێرشیكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیكەش بریندار بوون. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و بارەیەوە بڵاوکردەوە.
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، شەوی رابردوو له گوندی ده‌ككه‌ی سنووری خانه‌قین چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیكەش بریندار بوون.
لەو هێرشەدا، هەریەک لە لوقمان نجم لە دایکبووی 1986، زياد خليفه سوڵتان لە دایکبووی 1986 و مەعروف محەمەد مەحمود لە دایکبووی 1975 شەهید بوون و هەریەک لە شوان مەجيد و صلاح ابراهيم محەمەد برینداربوون.
سه‌ره‌تا به هاوه‌ن هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر سەر لیوای سێی هێزی پێشمەرگە و دواتر چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هێرشه‌كه‌یان تێكشاندووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، شەوی رابردوو له په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش، له خانه‌قین، بۆ سه‌ر لیوای 3ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوون، له ئاكامیشدا په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش داوا لە هاوپەیمانان ده‌كات، كه کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر و چڕتربکەنەوە بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.
H.J