ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دوا بڕیار لەبارەی کۆنگرە دەدات
ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە کۆدەبێتەوە
K24 – سلێمانی:
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی كۆنگرە دەدات.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، بڕیارە ئەمرۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەكێتی کۆببێتەوە دوا بڕیار لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بدرێت.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بە کوردستان24ی رایگەیاند: "ئاگادار کراینەتەوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەسەر پرسی کۆنگرە بەڕێوەدەچێت".
گوتیشی: "بڕیاردان لەبارەی بەستنی کۆنگرە ئەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەنجوومەن دەتوانێت بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بدات".
دوێنی چوارشەممەش، ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی راگەیەندراوێکی 7 خاڵی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، دهبێت لەم مانگهدا كۆنگرهی ئهو حزبه ببهسترێت و به پێچهوانهوه، "بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە".
H.J