وادەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەستنیشان کرا
کەی کۆنگرە دەبەسترێت
K24 – سلێمانی:
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە 21ی ئەم مانگە، یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کۆنگرە ببەستێت.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا لە 21/12/2019 کۆنگرە ببەسترێت.
هەروەها ، بڕیاریشدرا 9ی ئەم مانگە کۆنفراسی مەڵبەندەکان ئەنجام بدرێت.
تاوەکو ئێستا شوێنی کۆنگرەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵکو تەنها کاتەکەی دیاریکراوە.
دوێنێ چوارشەممەش، ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لە بڵاوکراوەکەیدا هۆشداریی لە ئەگەری دواخستنی کۆنگرە دابوو.
H.J