مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

حكوومه‌ت ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، رۆژی یه‌ك شەممە 2019/12/8 مووچەی مانگی 2019/9ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.

گوتیشی: دواتر به‌گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگا حكوومییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

H.B