ئاگادارییەك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه بۆ سه‌رجه‌م شۆفێرانی سلێمانی
"لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەکان هەیە"
K24 - سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری له كاتی به‌فربارین چوونه‌ته سه‌ر شاخه‌كان، ئه‌و شوێنانه جێبهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەك شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە).
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا له‌و شۆفێرانە دەکات کە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەرشاخەکان لە ئێستادا لە شاخەکان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن چونکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەکان هەیە و داواکارین هیچ شۆفێرێك بەمەبەستی کات بەسەربردن روو نەکەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.