7 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر كران

پۆلیس تۆمەتەكانیان ئاشكرا دەكات

K24 - سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە شاری سلێمانی 7 كەسیان دەستگیر كرد، شەش كەسیان بە تۆمەتی شەڕكردن دەستگیر كراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھێزەكانیان  شەش كەسیان بەتۆمەتی‌ شەڕكردن لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی دەستگیر كردووە، هەروەها دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێكی‌ نەوجەوان بەتۆمەتی‌ دزیكردن لەناو بازاڕ و رادەستكردنی‌ بە هۆبەی  پۆلیسی‌ نەوجەوانان".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە: "لەلایەكی دیكە بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاری‌ دەستی‌ گرتووە بەسەر 40 بڵندگۆدا كە ببوە هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاووڵاتیان لەناو بازاڕدا و رادەستی‌ قایمقامیەتی‌ قەزای‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ كراوە".