حکوومەتی سووریا پڕۆژەیەک پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەکات

"بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی" پێشنیاز دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێکی سووریا رایدەگەیەنێت، حکوومەتی سووریا پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێشنیاز کردووە.

نەواف تەڕاد، پەرلەمانتاری سووریا بە رۆژنامەی وەتەنی سووری گوتووە؛ چەند بەرپرسێکی حکوومەتی سووریا لە قامیشلۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کۆبوونەتەوە و بەگوێرەی دەستووری ساڵی 2012، پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتی ناخۆییان داوەتە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر.

ئاشکراشیکردووە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دووپاتیانکردووەتەوە کە ئەوان نایانەوێت لە سووریا جیا ببنەوە و لەو چوارچێوەیەش دانوستان دەکەن.

تاکو ئێستا چارەنووسی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە نێوان رێککەوتنەکانی ئەمەریکا، رووسیا، تورکیا و سووریا یەکلانەبووەتەوە.

H.J