حكوومه‌تی هه‌رێم داوا له UN ده‌كات رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكات
"هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا باشتر بكات"
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات رێگە لە سەرهەڵدانەوەی داعش بگرێت.
سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی رۆمانیا لە هەولێر رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا باشتر بكات.
هه‌وره‌ها وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات، له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
H.B