ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌ی چاكسازیی تاوتوێ ده‌كات
پڕۆژه یاسای چاكسازی تاوتوێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پڕۆژه یاسای چاكسازی تاوتوێ ده‌كرێت و دوای په‌سندكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ڤاڵا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان گوتی: ئەمڕۆ دوای په‌سندكردنی پڕۆژه یاساكه، ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ئه‌و پڕۆژه‌یه راستەوخۆ دەنێرێتە پەرلەمان بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كوردستان24ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، جگه له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی و ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش تاوتوێ ده‌كرێت.
.jpg)
