تومەن بەرامبەر دۆلار بۆ کەمترین ئاستی دابهزی
شەش مانگی رابردووی
K24 – ههولێر:
بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ کەمترین ئاستی شەش مانگی رابردووی دادەبەزێت، دەگاتە ئاستی 13 هەزار و 800 تومەن بەرامبەر دۆلارێک.
هاوکات لە مامەڵەکاندا بەهای تومەن بەرامبەر یۆرۆی ئەوروپی بۆ ئاستی 15 هەزار 275 تومەن دادەبەزێت، نرخی لیرەی زێڕی عەیار هەژدە کە بە لیرەی بەهاری ئازادی لە ئیران ناودەبرێت بۆ ئاستی 4 ملیۆن و720 هەزار تومەن بەرزبووەوە.
جێگەی ئاماژەیە، رەوتی بەرزبوونەوەی زێڕ و دراوە قورسەکان، هاوتەیە لەگەڵ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە دوو هەفتەی رابردوو، بە تایبەت لەگەڵ خستنەڕووی بودجەی 2020 وڵاتەکە کە بە قەبارەکەی بە 40 ملیار دۆلار خەمڵێندرا، بەوەش دەرکەوت ئابووری ئێران لە ژێر گوشاردایە، رەوتی دابەزینی تومەن خێراتر بووە.