کەنەدا باج لەسەر کۆمپانیا ئەلیکترۆنییەکان داده‌نێت

ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا لێده‌كه‌وێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

حکوومەتی کەنەدا بەسەرۆکایەتی جەستن ترۆدۆ بەو ئاراستەیە هەنگاودەنێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر کۆمپانیا ئەلیکترۆنییەکانی ئەمریکا، بەوەش بەرەیەکی ناکۆکی هەڵدەگیرسێنێت لە کاتێکدا رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتەکە و مەکسیک ئەنجامداوە.

کەنەدا دەیەوێت باج بخاتە سەر کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی وەک ئامازۆن و گووگڵ و فەیسبووک، لە کاتێدا فەرەنسا هەنگاوێکی لەو شێوەی نا بووە هۆی هەڵکشانی ناکۆکی لە نێوان پاریس و واشنتن.

بێل مۆرنۆ وەزیری دارایی کەنەدا بۆ رۆژنامەوانان ئاشکرای کرد، زۆر روونین لەو بابەتە و دەمانەوێت کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان پشکێکی دادپەروەرانە لە باج بە وڵاتەکەمان بدەن، و گووتیشی: ئەو بەو واتایە دێت بۆ سەپاندنی باج هەنگاو دەنێین.