مهسرور بارزانی: ئامانجمان رێككهوتنێكی گشتگیر و ههمهلایهنهیه لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بەرنامەی چاکسازی کرد کە بە شێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و جەختیشی کردەوە کە کابینەی نۆیەم کار دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە هەموو کەرتەکاندا.
لە بارەی پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیش، سەرۆک وەزیران گوتی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وعیراقدا بێت.
ئامادەبووان پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و هیزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش. سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیان کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران.
پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایەوە و پیرۆزبایی جەژنەکانی لە دایکبوون و سەری ساڵی لێکردن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)