ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت
پارتەکەی سەرۆک وەزیران سەرکەوتنی بەدەستهێنا
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژارانی پەرلەمانی بەریتانیا، پارتەکەی بۆریس جۆنسن، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە مسۆگەرکردنی 364 کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هەروەها پارتە رکابەرەکەی جۆنسن، پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە جێرمی کۆربین سەرۆکایەتی دەکات، 203 کورسی بەدەستهێناوە.
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، بۆریس جۆنسن رایگەیاند، ساڵی داهاتوو پلانی چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا (برێکزت) جێبەجێ دەکات و حکوومەتێکیش پێک دەهێنێت کە حکوومەتی خەڵک بێت.
هەروەها، جێرمی کۆربین وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گووتی، شەوێکی نا ئومێدکەر بوو بۆ ئێمە، من بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو سەرۆکایەتی پارتەکەم ناکەم.
BBC