سەرۆكی حكوومەت كارگوزارێك خەڵات دەكات كە دوای دەوامیش كار دەكات

زیاتر لە 20 ساڵە وەك كارگوزار لە شارەوانی كار دەكات

K24 - ھەولێر   

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەڵاتی بەخشییە ئەو كارگوزارەی كە دوای دەوامیش كار دەكات و شەقام و كۆڵانەكانی ھەولێر پاك دەكاتەوە.

خەڵاتی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلایەن د. جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی ھەرێم گەیەندرایە دەست كارگوزارەكە.

رەفعەت محەمەد، دانیشتووی شاری ھەولێرە و زیاتر لە 20 ساڵە وەك كارگوزار لە شارەوانی كار دەكات.

كوردستان24 راپۆرتێك لەبارەی ژیانی ئەو كارگوزارە و كارەكەی دەخاتەڕوو.

پێشتر له‌ به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی كوردستان 24، بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كارگوزاره‌ پێشه‌شكرابوو، كه‌ دوای ده‌وامی فه‌رمی خۆیشی و له‌ پشووه‌كانیشدا، تا دره‌نگانی شه‌و، له‌ كاره‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بووه‌.

بۆ بینینی راپۆرتی تایبه‌ت له‌ باره‌ی ژیانی ئه‌و كارگوزاره‌، كرته‌ لێره‌ بكه‌.

ھ.م