هه‌سه‌ده: توركیا هێرشه‌كانی رانه‌گرتووه
"سێ رۆژه شه‌ڕ به‌رده‌وامه"
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا و تل ته‌مر نه‌وه‌ستاوه و 3 شه‌ڕڤانیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌كانی خۆی شه‌ڕی سێ رۆژی رابردووی له عه‌ین عیسا و تل ته‌مر بڵاوكرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه توركیا له هێرشه‌كان به‌رده‌وامه.
هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، هێرشی سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردووش‌دا، سێ شه‌ڕڤانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئ. م