روونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا وه‌ڵامی ده‌نگۆی هه‌ندێك په‌یجی سۆشیال میدیا ده‌داته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "هه‌ندێك په‌یج له‌ سۆشیال میدیا ده‌نگۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  له‌ باره‌ی گۆڕینی ناوی‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ قه‌ندیله‌وه‌ بۆ چێنه‌ر و گوایه‌ له‌سه‌ر داوای كۆنسوڵی وڵاتێك بووه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایه‌ و ئامانجه‌كانی پشتی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ روونن".

دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، خودی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كاتێك هه‌واڵی گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌كه‌ی بیستووه‌ له‌ هۆكاره‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، دوو قوتابخانه‌ به‌ناوی قه‌ندیل هه‌یه‌، بۆیه‌ گۆڕیویانه‌، دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بڕیاریداوه‌ ناوی قه‌ندیل بۆ قوتابخانه‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌، قوتابخانه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوندی قه‌ندیل، ناوه‌كه‌ی بكرێته‌ قوتابخانه‌ی "گوندی قه‌ندیل".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

"هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەرداوای کۆنسوڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە  بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بەکورتی:

۱ـ گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.

۲ـ کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست ، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە ، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی  بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە"