فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی لە ھەماھەنگیدان
فراكسیۆنی یەكێتی: پڕۆژە یاسای چاكسازی بەشێكی رێككەوتنی سیاسیمانە لەگەڵ پارتی
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایی چاکسازی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی لە ناو فراکسیۆنەکان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ئاشكرای ده‌كات، رێككاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستیان پێكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه جەمال حەوێزی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هەمانگییه‌كی باش له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان هه‌یه و دەشڵێت ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە رێکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ بواری چاکسازی.
له به‌رامبه‌ریشدا رزگار عیسا سوار پەرلەمانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: رێکكارە یاساییەکانی تێپەڕاندنی پرۆژەکە دەستی پێکردوە و هەماهەنگی لەنێوان فراکسیۆنەکان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هەیە و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئەوەن لەم وەرزەدا ئەو پرۆژەیە په‌سه‌ند بكرێت.
پرۆژە یاسای چاکسازی هەنگاوێکی گرنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه بۆ دەسپێکردنی چاکسازی، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەش پێوستی بە کۆدەنگی سیاسی هەیە، هەوڵەکانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیانپێکردوە، پێشبنیش دەکرێت پەرلەمان بە کەمترین گفتوگۆ و پێشنیازی لایەنەکان پرۆژەکە پێش کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕێنێت.
H.B