وادەی کردنەوەی دوا قۆناغی شەقامی 120 مەتری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
تەواوی پڕۆژەکە دەکرێتەوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای بازنەی خێرای 120 مەتری هەولێر (هێمن گروپ) بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 18/12/2019 دوا قۆناغی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
لە ئێستادا، شەقامی 120 مەتری لە شەقامی کەرکووک بۆ شەقامی مووسڵ نەکراوەتەوە و بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەو بەشەش بکرێتەوە.
درێژی شەقامی 120 مەتری، 38 کیلۆمەترە و بەبێ ترافیک و بەربەست، بە دەوری شاری هەولێردا بەشێوەیەکی بازنەیی دەسوڕێتەوە، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی ناوشار گرنگە و لە ئێستاشدا، پرۆژەی شەقامی 150 مەتری کاری تێدا دەکرێت و بەشێکی قیرتاو کراوە.
H.J