سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی یوسف قازی دەکات

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانیـەوە

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی یوسف قازی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەی قازی و تەواوی دانیشتوانی شاری مەھاباد کرد.

لە پرسەنامەیەک سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی یوسف قازی دەکات و نووسیویەتی: " لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھاوڕێیانی كاك یوسف و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی لە مەھاباد

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك یوسف قازی - مان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.

لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھاوڕێیانی كاك یوسف و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داوا دەكەم گیانی كاك یوسف بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەواییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١٦ـی ١٢ـی ٢٠١٩

H.J