هەوڵی جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدرێت
وەزیری شارەوانی لەبارەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدوێت
K24 – ههولێر:
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە سلێمانی رایگەیاند ، دووبارە كار لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و خنكانی شەقامەكانی شاری سلێمانی چارەسەر دەكات، دڵنیاییشدا پرۆژەكە كاری لەسەر دەكرێت و ئیستاش لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
شەقامەکانی سلێمانی بەهۆی دروستنەکردنی رێگای نوێ و زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، جەنجاڵی زۆریان پێوە دیارە، جەنجاڵیەکەش لە کاتی دەوامی فەرمانبەران و قوتابیان دەگاتە بەرزترین ئاست.
H.J