سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات

هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە (16/12/2019) مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی  کوردستان، پیرۆزیایی لە باڵیۆز شانۆن کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. 

باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا.