ھاتووچۆی ھەولێر شوفێرانی بارھەڵگر ئاگادار دەكاتەوە
بە ئامادەبوونی پارێزگار بڕیارەكە دراوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێرانی بارھەڵگر ئاگادار دەكاتەوە، كە بڕیاریان داوه هاتنی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه بۆ ناو سه‌نته‌ری شار تا كاتژمێر 9:00ی به‌یانی قەدەغە بكه‌ن، كه كێشی باره‌كه‌یان له 4 ته‌ن زیاتره، له به‌رامبه‌ردا له دره‌نگانی شه‌و ئه‌و كاته‌یان بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له شه‌قامه‌كانی ناو شار له كۆبونه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر له 2019/12/14 به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناو شار تاكو كاتژمێر 9ی به‌یانی و له‌به‌رامبه‌ردا بارهه‌ڵگره‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌م دواكه‌وتنه‌یان و رێگایان پێده‌درێت كه تاكو كاتژمێر 2ی شه‌و بێنه ناوشار، كه پێشتر تاكو كاتژمێر 12ی شه‌و بوو، ئه‌م بڕیاره سه‌رجه‌م ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌گرێته‌وه كه باره‌كانیان له 4 ته‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه".
ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێ: "داوا له‌شوفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن و هه‌ر شوفێرێك پابه‌ند نه‌بێت تووشی سزای یاسایی ده‌بێت. ئه‌م بڕیاره له رۆژی 2019/12/21ه‌وه جێەجێ ده‌كرێت".
ھ.م