هانده‌رانی بارسێلۆنا بۆ كلاسیكۆ سووپرایزیان بۆ ریال مه‌درید ئاماده كردووه
هه‌موو هانده‌ران له‌به‌رچاوی یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌بنه مێسی
ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریانداوه بۆ یاری كلاسیكۆ له دژی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو بۆ ترساندنی یاریزانانی ریال مه‌درید رووخسار و ماسكی مێسی بپۆشن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریانداوه بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له كلاسیكۆ ماسكی مێسی بپۆشن و له‌سه‌ر رووخساری ماسكهكهش 6 تۆپی زێرینه‌كه‌ی مێسی كه بردوویه‌تییه‌وه دای بنێن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه، له‌به‌رده‌م یاریگه‌ی كامپ نوو ماسكی مێسی به‌سه‌ر هانده‌رانی بارسێلۆنا دابه‌ش ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت سه‌رتاپای یاریگه بۆ ترساندنی یاریزانانی ریال مه‌درید بكه‌نه ماسكی مێسی.
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.
