سبه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
په‌رله‌مانتارێكیش ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات: سبه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پڕۆژه یاسای چاكسازی كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ درووستكردنی كۆده‌نگییه له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به زووترین كات له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش واژۆی له‌سه‌ر بكات و دواتر بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B