وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاڵوگۆڕ له پۆستی چه‌ند به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كدا ده‌كات
پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌مانه بڕیارماندا به
K24 – هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، كه رۆژی (12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) به واژووی وه‌زیری ناوخۆ، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌رچووه، ژماره‌یه‌ك پۆستی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه، ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌مانه بڕیارماندا به:
1- گواستنه‌وه‌ی لیوا (هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی پارێزگا هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه.
2- گواستنه‌وه‌ی (عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر) له پایه‌ی به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ.
3- گواستنه‌وه‌ی (عه‌مید ئارام بورهان جواد) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم و دانانی به به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر.
4- گواستنه‌وه‌ی (عه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان ئیسماعیل عه‌زیز) له پایه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ره‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم/ باره‌گا.
5- گواستنه‌وه‌ی (عه‌قیدی ماف شوان عارب سادق) له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمه‌وه دانانی به به‌ڕێوبه‌ری ره‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی هه‌ولێر.
6- گواستنه‌وه‌ی (عه‌مید یادگار ئه‌نوه‌ر فرج) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیس و دانانی به پایه‌ی به‌ڕێوبه‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر.
8- گواستنه‌وه‌ی (مقه‌ده‌م كامل محه‌مه‌د باقر) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دانانی به به‌ڕێوبه‌ری نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م فه‌رمانه له رێكه‌وتی (2/1/2020) جێبه‌جێ بكرێت و ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتن و ده‌ستبه‌كاربوونیان له هه‌مان رێكه‌وت تۆمار بكرێت.