سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و له‌نده‌نیان تاوتوێكرد
ويستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى, پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵيۆزى تازه‌ى به‌ريتانيا له عێراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ويستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/12/2019 له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ستيفن هيكى، باڵيۆزى تازه‌ى به‌ريتانيا له عێراق دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان و پێشهاته‌كانی ئاينده‌ى پرۆسه‌ى سياسييان له وڵات تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانشينى يه‌كگرتوو، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعش له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى عێراق و پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
