یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی یه‌ك ساڵی بۆ به كولتووركردنی خوێندنه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت
قوتابیان ده‌توانن به داشكانی بڕێك له نرخی كتێبه‌كان، كتێب بكڕن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری "خامه"ـی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی یه‌ك ساڵی له پێناو بره‌ودان به خوێندنه‌وه و به كولتووركردنی خوێندنه‌وه له ناو توێژی قوتابیان راده‌گه‌یه‌نێت.
ئامانجی پڕۆژه‌كه به كولتووركردنی خوێندنه‌وه و هاندانی قوتابیانه بۆ بایه‌خدانیان به خوێندنه‌وه.
هۆگر به‌هائه‌دین، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیان و به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری خامه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه له ژێر ناونیشانی "قوتابی خوێنه‌ر" رۆژی چوارشه‌ممه (18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر له مه‌راسیمێكدا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ (37) ده‌زگا و كتێبخانه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیمان كردووه. له میانی پرۆژه‌كه‌دا كارتێكی داشكانی كتێب ده‌به‌خشرێت به قوتابیان. له ماوه‌ی یه‌كساڵدا له هه‌ر كام له‌و (37) ده‌زگا و كتێبخانه‌یه‌ی به‌شدارن له پرۆژه‌كه، قوتابیان ده‌توانن به داشكانی بڕێك له نرخی كتێبه‌كان، كتێب بكڕن.
روونیشیكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌دا، له رۆژانی (18، 19، 20ی دیسێمبه‌ر) پیشانگه‌یه‌كی كتێب به داشكاندنێكی به‌رچاو بۆ قوتابیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی پڕۆژه‌كه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ن له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر بۆ بره‌ودان به خوێندنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


