مەزڵوم عەبدی سوپاسی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

"لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌كڕیزی ده‌نێن"

K24 - ھەولێر

فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هه‌نگاوی دروستكردنی متمانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات كه‌ رۆڵی له‌ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كاندا هه‌بووه‌.

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگەیاند، خه‌باتی ئه‌وان بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هه‌نگاوی دروستكردنی متمانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشكرد، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بووه‌ و سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ھ.م