کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیی دەستیپێکرد
باس لە پڕۆژەیاسای چاکسازیی دەکرێت
K24 – ههولێر:
کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیی لەبارەی دروستکردنی کۆدەنگیی لەسەر پرۆژەکە دەستی پێکرد.
دوێنێ دووشەممە 16/12/2019، پەرلەمانی کوردستان هەنگاوی یەکەمی رێکارە یاسایەکانی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای چاکسازیی کۆتایی پێ هێنا، پرۆژەکە بە دەنگی 85 پەرلەمانتار سیفەتی بەپەلهی پێ درا، سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی شەش لیژنەی تایبەتمەندی کرد و دەبێت لە 7 رۆژدا، راپۆرتی هاوبەشی لەسەر ئامادە بکەن.
به وتهی ئەندامێکی لیژنەی یاسایی، دوای ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەش، خوێندنهوهی دووهم بۆ پرۆژەکە دەکرێت.
H.J