شاندی پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن
K24 – ههولێر:
بۆ باسکردنی پرۆژەی چاکسازیی و دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و چاودێری کردنی رێککەوتنی نێوانیان، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، پارتی و گۆڕان باسیش لە هەڵوێستی کورد لە بەغدا دەکەن.
ئەم کۆبوونەوەی هەردوولا لە کاتێکدایە، پڕۆژەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر پارتی و گۆڕان لەسەری رێککەوتبوون خوێندنەوەی یەکەمی لە پەرلەمان بۆ کرا.
H.J